گوێز

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتوە کە رۆژانە خواردنی ( ٨ ) گوێز دەبێتە ھۆی بەرگری کردن لە گرژبونی دەمارەکانی لەشی مرۆڤ .

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی (Clinico Barcalona ) لە وڵاتی ئیسپابیا خواردنی گوێز سودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ،بەشێوەیەکی گشتی سوری خوێن چالاک دەکات و دەبێتە ھۆی رێکخستنی بۆریە خوێنبەرەکانی دڵ .

بەپێی چەند توێژینەوەیەکی تر لە وڵاتی ئەمریکا کە زانکۆی (Scranton Pennsylvania ) ئەنجامی داوە ، گوێز دوو ھێندەی فستەق و بادام (antioxidant ) تێدایە ، کە بەشێوەیەکی تەندروست رێگری لە و ڤایرۆسانەدەکات کە روبەری مرۆڤەکان دەبێتەوە و دەبێتە ھۆی رێگە گرتن لە شیۆپەنجە سنگ و ریخۆلە .

ھەر لەھەمان توێژینەوەدا ھاتوە کە گوێز چەندین کانزا و ڤیتامینی بەنرخی تێدایە وەک (فسفۆر ، مەگنسیۆم ، زینک ، ئاسن ، کالسیۆم ، فیتامین B١ ،فیتامین E ، ئۆمیگا ٣ ، فۆلیۆم )
توێژینەوەکەی زانکۆی (Scranton la Pennsylvania ) زیاتر لە بارەی گوێزەوە دەنوسێت و باس لەوە دەکات کە رۆژانە نابێت زیاتر ( ٣٠ ) گرام گوێز بخورێت .

رێنمای خانمانیش دەکات کە لەجیاتی بەکارھێنانی زەیتی زەیتون بۆ سەر سفرەو خوانەکانیا با زەیتی گوێز بەکار بێنن چونکە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی رێژەی چەوری لە خوێندا .

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان
– بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گەدە و لەنێوبردنی کرمی گەدە.
– بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و لە کاتی حەمامکردندا لەو ئاوکەڵکوەرگرن.
– ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک بخۆن.
– کاتی سک ئێشە، گوێز بخۆن.
– مورەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوێن بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسروشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بیخۆن.
– خواردنی گوێز لەگەڵ مەوز و ھەنجیر کاریگەرە لەسەر بەەَزبوونی مێشک.
زیانەکانی گوێز
کەسانی قەڵەو نابێ بیخۆن چونکە رێژەی مادەی چەوری تێیدا زۆرە. رۆژانە تەنیا ٥ گوێز بخۆن چونکە خواردنی زۆری گوێز کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

دیدار علی محمد

Design a site like this with WordPress.com
Get started